Error: No articles to display

سبه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گاته‌ توركیا

کانونی دووەم 02, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

سبه‌ی پێنچ شه‌ممه‌ 3ی كانونی دووه‌م د. به‌رهه‌م ساڵح ، سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی و له‌ سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌گاته‌ توركیا.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق كه‌ تایبه‌ت نێردراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێدا هاتووه‌  سه‌رۆك كۆماری عێراق گفتوگۆى فه‌رمی ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوتا توركیه‌كه‌ى و لێپرسراوانى باڵاى توركیا ده‌رباره‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كانى هه‌ردوولا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ك هه‌ردوو سه‌رۆك دۆسیه‌ى جێی بایه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێده‌كه‌ن كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ گۆڕه‌پانى هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كخستنى تێروانین و بۆچوونه‌كان له‌و باره‌یه‌وه.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى د. به‌رهه‌م ساڵح له‌میانى ته‌واوكردنى ئه‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌ دێت كه‌ پێشتر بۆ چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بى و هه‌رێمایه‌تی له‌ چوارچێوه‌ى سیاسه‌تى نوێى عێراق كردبووى له‌ پێناوى كرانه‌وه‌ى زیاترى عێراق به‌رووى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ناوچه‌كه‌دا، هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك كۆمار بۆ پته‌وكردنى رۆڵى عێراق و پێگه‌كه‌ى له‌ نێو وڵاتانى برا و دۆستدا.