كاركردن به‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ڕاده‌گیرێت

کانونی دووەم 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

لیوا نەشئەت ئیبراهیم، بەرێوەبەری كاروباری كارتی نیشتمانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند دوای ئەوەی توانرا لە هەموو پارێزگاكانی عێراق فەرمانگەكانی باری شارستانی بۆ دەرچوونی كارتی نیشتمانی بگۆڕدرێت، بەرێوەبەرایەتییەكەمان لە ساڵی 2020 كاركردن بە ناسنامەی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی رادەگرن".
لیوا نه‌شئه‌ت ئه‌وه‌ی خسته‌روو لەماوەی دەست بەكاربوونیان توانیویانە 9 ملیۆن كارتی نیشتمانی لەسەرجەم ناوچەكاتی عێراق بە هاوڵاتیان ده‌ربكه‌ن..