Error: No articles to display

داوای ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرێت

کانونی دووەم 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 7ی كانونی دووه‌م له‌ كۆشكی سه‌لام د. به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم كۆبونه‌وه‌ و تاوتوێی ته‌واوكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیان كرد.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌قی دیداره‌كه‌ی تایبه‌ت ناردووه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێدا هاتووه‌ د.بەرھەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ لە مافه‌ ده‌ستورییه‌كان بۆ قۆناغى داهاتوو، هاوكات دووپاتیکردەوە کە گۆرانكاری ناوچه‌كه‌ پێویستى به‌ یه‌كخستنى بۆچوون و بیروراكانى نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و كاركردنه‌ به‌ گیانێكى نیشتمانى بۆ به‌دیهێنانى خواست و داواكارییه‌كانى ھاووڵاتیان. 

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى دواین گۆرانكارى و بارودۆخی‌ سیاسی‌ ناوخۆیى و ھەرێمایەتی و گرنگى پشتیوانیكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت له‌ پێناو پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارییەکان و بنیاتنانەوەی ژێرخانى وڵات، هاوكات بیرورا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ى ده‌رئه‌نجامى ھەوڵی لایەنە سیاسیه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى کابینەی حکومەت.

 

له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى چاكسازى و بنیادنانەوە پێویستى پشتیوانیكردنى حكومه‌تى دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پێناو جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزارى بۆ به‌دیهێنانى پێویستى و داوا ره‌واكانى هاووڵاتیان.