سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گاته‌ عێراق

کانونی دووەم 12, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌یاوه‌ری شاندێكی سیاسی و ئابووری ده‌گاته‌ به‌غداد.
بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای سیاسی و ئابووری رۆژی یەك شەممە 13ی كانونی دووه‌م دەگاتە بەغداد.
وتیشی گەورە بەرپرسانی دەیان كۆمپانیای حكومی و تایبەت یاوەری زەریف دەكەن لە سەردانەكەی بۆ عێراق.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق بڕیاره‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.