له‌ بودجه‌ی 2019 شه‌ست و پێنج هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن دیاریده‌كرێت

کانونی دووەم 14, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە 65 هەزار پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی میلاكی بودجەی ساڵی 2019 دیاری كراوە و دەشڵێت: “پێشینە بۆ دامەزراندنی گرێبەستەكانە”.

سوهام عوقێلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند هەرچەندە بودجەی ساڵی 2019 هیچ پلەیەكی دامەزراندنی نوێی تێدا نییە، بەڵام لەچوارچێوەی سڕینەوە و نوێكردنەوە لە سەرتاسەری عێراق 65 هەزار پلەی وەزیفی لە بودجە زیادكراوە.

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌وله‌وێتی دامه‌زراندن بۆ گرێبەستەكان دەبێت، كە بكرێتە هەمیشەیی، بەتایبەتیش گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا و دوای ئەوەش دەرگای دامەزراندن دەكرێتەوە بەتایبەت لە وەزارەتی پەروەردە.

تائیستا بودجه‌ی 2019ی عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.