له‌ بوودجه‌ی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مسه‌وگه‌ركرا

کانونی دووەم 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌نگدان به‌ پرۆژه‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ئێستا له‌ دانشینی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەنگ درا له سەر مسۆگەركردنی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان و پێشمەرگه.

له‌ 12.67% پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ندكرا، پێشتر پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌ی گشتی عێراق له‌ 17% بوو، به‌ڵام له‌ ئیستادا پشكی هه‌رێم كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2019ی عێراق له‌ 52 ماده‌ پێكهاتووه‌.