بڕگه‌ى تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى عێراق په‌سندکرا

کانونی دووەم 23, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2019 به‌رده‌وامه‌و بڕگه‌ى تایبه‌ت به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم په‌سندکرا

پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 که‌ له‌ 51 مادده‌ پێکهاتووه‌ ،"5 مادده‌ له‌ پرۆژه‌یاساکه‌ تاوه‌کو ئێستا په‌سندکراون".

کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونى 287 په‌رله‌مانتار به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و مادده‌ى 10 له‌ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق که‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ په‌سندکرا. به‌پێى مادده‌که‌ حکومه‌تى عێراق پابه‌ندکراوه‌ به‌ ناردنى مووچه‌ له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌ راده‌ستکردنى مانگانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ کۆمپانیانى نیشتمانى نه‌وتى عێراق..