پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ندكرا

کانونی دووەم 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2019ی عێراق په‌سه‌ندكرا له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندكرا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوودجه‌ی عێراق له‌ 12.67% په‌سه‌ندكرا.

پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق له‌ 52 ماده‌ پێكهاتووه‌.