ئه‌مڕۆ متمانه‌ ده‌درێت به‌ وه‌زیری داد و په‌روه‌رده‌

کانونی دووەم 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 24ی كانونی دووه‌م بە ئامادەبونی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق،  دەنگ لەسەر كاندیدانی وەزارەتی پەروەردە و داد بدرێت له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

بڕیار بوو دوێنێ چوارشه‌ممه‌ متمانه‌ به‌ هه‌ركه‌ له‌ وه‌زیری داد و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بدرێت، به‌ڵام ته‌نها ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای گشتی بودجه‌ی 2019ی عێراق درا.
ئەرکان قادر وەلی، به‌ربژێری وه‌زیری داده‌ و له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورده‌ ،لەساڵی ١٩٧٥ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لەساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٠بەکالۆریۆسی لەیاسادا لە بەغدا تەواوکردووە و لە ئێستاشدا لە دادگای بەرایی کەرکوک بوەتە دادوەر.