مانگی داهاتوو یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

کانونی دووەم 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24ی كانونی دووه‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌ یاسای گشتی بودجه‌ی 2019ی عێراقی په‌سه‌ند كرد و بڕیاره‌ مانگی داهاتوو ئه‌و یاسایه‌ كاریپێبكرێت و بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێی یاسای بوجه‌ی 2019ی عێراق ده‌بێت حكومه‌تی عێراقمانگانه‌ بڕی 522 ملیار دینار بداته‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د.ڕێبوار كه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند ئەگەر هەرێم نەوتیش نەدات بە بەغدا ئەوا بەغدا پارەیەکی زۆر هەر دەنێرێت بۆ هەرێم بۆ موچەی فەرمانبەران کە بڕەکەی ئەوەندە باشە پێویستە ده‌شتبه‌جێ پاشەکەوتی موچەی زۆرەملێ هەڵبوەشێنرێتەوە.

 هەروەها بەرنامەیەکی خێرا دابنرێ لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ گەڕانەوەی پارەی پاشەکەوتکراو بەشێوەی قیست.