Error: No articles to display

سه‌رۆک کۆمار: هه‌ر ڕێنماییه‌ک سه‌باره‌ت به‌ به‌کارنه‌هێنانى زمانى کوردى ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌

ئاب 23, 2018

 

به‌ڕ‌ێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ به‌غداد پێشوازییکرد له‌ جه‌بار لعێبیى وه‌زیرى نه‌وت.
 
له‌ دیداره‌که‌دا پرۆژه‌ و هه‌وڵه‌کانى وه‌زاره‌ت له‌ بوارى به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازییه‌کانى نه‌وتدا تاوتوێکرا.
 
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئه‌وه‌ دوپاتکرایه‌وه‌ هه‌ر رێنماییه‌ک پێچه‌وانه‌ى ده‌ستور و قانونه‌ په‌یڕ‌ه‌و کراوه‌کانه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستیى پشت به‌ستن به‌ هه‌ردو زوبانى کوردیى عه‌ره‌بى پێکه‌وه‌ له‌ ئاڵوگۆڕ‌کردنى نامه‌ ره‌سمییه‌کان له‌ ته‌واوى فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى ده‌وڵه‌ت له‌وانه‌ش کۆمپانیاى گازى باکور له‌ که‌رکوک، راست بکرێته‌وه‌ یان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌.
 
وه‌زیرى نه‌وت سه‌رۆک کۆمارى دڵنیاکرده‌وه‌ ئه‌و کاره‌ى کراوه‌سه‌باره‌ت به‌ به‌کارنه‌هێنانى زمانى کوردى  دوباره‌ نابێته‌وه‌