عێراق رێژه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى مانگى رابردوو بڵاو ده‌کاته‌وه‌

کانونی دووەم 25, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


عێراق له‌مانگى کانونى یه‌که‌مى رابردوودا زیاتر له‌ 115 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌کردوه‌و داهاته‌که‌شى زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار بووه‌.

"عاسم جیهاد"وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا تێکڕاى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراقى له‌ مانگى کانونى یه‌که‌مى رابردوو بڵاوکرده‌وه‌،به‌ پێى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ بڕی"115"ملیۆن و"517"هه‌زار و "974"به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده‌کراوه‌و داهاته‌که‌شى "6"ملیار و "233"ملیۆن و "592"هه‌زار دۆلاربووه‌، که‌ نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به‌ زیاتر له‌ 53 دۆلار فرۆشراوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه‌، هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ مانگى کانونى یه‌که‌م، به‌راورد به‌ مانگى تشرینى دووه‌مى رابردوو، به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه‌ بینیوه‌، که‌ بڕى هه‌نارده‌ له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوور"112"ملیۆن و "450"هه‌زار و"367"به‌رمیل بووه‌، بڕى داهاته‌که‌شی"6"ملیار و"743"هه‌زار دۆلار بووه‌،هه‌روه‌ها بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانى که‌رکوک"3"ملیۆن و"67"هه‌زار و"607"به‌رمیل بووه‌، هاوکات داهاته‌که‌ى بریتى بووه‌ له‌"159"ملیۆن و"848"هه‌زار و "207"دۆلار.