دوو هاوڵاتی گوله‌باران كران

کانونی دووەم 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ پارێزگای ئه‌نیار دوو هاڵاتی گوله‌ باران كرا.

عید عه‌ماش، ئه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش دوو هاوڵاتیان گوله‌ باران كردووه، وتیشی سێ هاوڵاتی له‌ خه‌ڵكی قه‌زای حه‌دیسه‌ بوون له‌سه‌ر كێڵگه‌ كشتوكالیه‌كانیان بوون چه‌كدارانی داعش گرتونیان و دوو له‌ هاوڵاتیه‌كانی گوله‌ باران كردووه‌ و یه‌كێك له‌ هاوڵاتیانه‌كانی فڕاندووه‌ بۆ شوێنیكی نادیار.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ چه‌كدارانی داعش به‌ شێوه‌ی گروپ ده‌رده‌كه‌ون له‌ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق و له‌ ماوه‌ی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا تۆماركردووه‌.