سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌

کانونی دووەم 29, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 29 ى کانونى دووه‌مى 2019 له‌ ‌کۆشکى سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیکرد له‌ ‌سه‌رۆک وه‌زیران د.عادل عه‌بدولمه‌هدی.

سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى و باشترکردنى کاروبارى حکومه‌ت و هه‌ماهه‌نگى دامه‌زراوه‌کان بۆ جێبه‌جێکردنى کارنامه‌ى حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌.

له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌ پشتیوانیکردنى حکومه‌ت له‌ جێبه‌جێکردنى کارنامه‌ى سیاسى و خزمه‌تگوزارى کرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ باشتر که‌رتى خزمه‌تگوزارى گه‌شه‌ پێبدات و به‌بێ جیاوازى خزمه‌تى هه‌موو ناوچه‌کان و هاوڵاتیان بکا.

هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بارودۆخى ناوچه‌که‌ و جیهان و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کان و کاریگه‌ریان له‌ سه‌ر عێراق خرایه‌ به‌رباس، له‌م روه‌وه‌ ته‌ئکید له‌ رۆڵى سه‌ره‌کى عیراق کرایه‌وه‌.

بۆ چاره‌سه‌رى ناکۆکى سیاسیش هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان کردوه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورو دیالۆگ و به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانی.