
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
جه‌ماوه‌رنیوز
دۆناڵد ترامپ ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رايگه‌ياند هێزه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه.
ناوبراو له كه‌ناڵى "سى بى ئێس"ى ئه‌مه‌ريكا وتی بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى پته‌و و پڕ خهرجيمان له عێراق هه‌يه، زۆر گونجاوه بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى سه‌رجه‌م ناوچه ئاڵۆزكاوهكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
تڕا‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه كرد ئۆباما هەڵەیكرد، من بە بەكارهێنانی 59 موشەك بۆ سەر خاكی سوریا هێڵی سورم بەزاند، ئەوە ئەو كارەبو ئۆباما نەیدەویست ئەنجامیبدات، ئەو كارەی ئۆباما لە عێراق كردی هەڵەیەكی گەورەبو، یەكێك بو لە گەورەترین هەڵەكانی وڵاتەكەمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه له ماوه‌ی ڕابردوو ترامپ له تویتێكدا بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا دهكێنینهوه و ده‌نگوی زۆری به دوای خۆی هێنا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.