به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى خۆکوژییه‌وه له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین شه‌ش که‌س کوژران که پێنجیان چه‌کدارى حه‌شده شه‌عبین وئه‌وه‌ى دیکه‌یان ڕۆژنامه‌نووسێکى جه‌نگییه له ناوچه‌که.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکردهوهوبه جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند: که‌سێکى خۆکوژ له گوندى زێده‌رى سه‌ر به شارۆچکه‌ى شه‌رگات له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین خۆى به خاڵێکى پشکنینی هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبیدا ته‌قانده‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ش که‌س کوژران وژمارهیهکى دیکه‌ش برینداربوون.
ووتیشى:-یه‌کێک له کوژراوه‌کان ڕۆژنامه‌نووسێکى سه‌ربازییه به ناوى عیسا عه‌بدولره‌زاق ودواى ئه‌و ڕووداوه‌ش شوێنه‌که له لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ کراو برینداره‌کانیش بۆ نه‌خۆشخانه کوێزرانهوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنیان.