وه‌زاره‌تی دارایی ڕاگرتنی دامه‌زراندن ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

شوبات 10, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019دا رێنمایى راگرتنى دامه‌زراندنی ده‌ركردبێت.
نوسینگه‌ى وه‌زیرى دارایى له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ هه‌ندێك ده‌زگاى راگه‌یاندن بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ وه‌زیرى دارایى رێنمایى ده‌ركردوه‌ له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019دا دامه‌زراندن رابگیرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێنمایى له‌و جۆره‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بۆ كاروبارى ئابورى ده‌رنه‌كراوه‌