سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرکیه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڵگیران

جه‌ماوه‌رنیوز


به‌گوێره‌ى نووسراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گومرکى باکورى که‌رکووک که‌ ئاراسته‌ى بازگه‌کان کراوه‌، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرکییه‌کانى نێوان هه‌رێم و شاره‌کانى عێراق هه‌ڵگیران.

به‌گوێره‌ى نووسراوێک که‌ ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خاڵى گومرکى باکورى که‌رکووک ئاراسته‌ى بازگه‌کان کراوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌ له‌ 16ى ئه‌م مانگه‌ واته‌ ئه‌مڕۆ، سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرکییه‌کانى نێوان هه‌رێم و شاره‌کانى عێراق هه‌ڵ ده‌گیرێت و بۆ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانیش کار به‌ پێناسه‌یه‌کى گومرکى یه‌کگرتوو ده‌کرێت.

له‌ ده‌قى نووسراوه‌که‌ هاتووه‌ " به‌ پێى بڕیارى ژماره‌ 13ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى ساڵى 2019 و هه‌روه‌ها به‌ پێى نووسراوى ده‌سته‌ى گشتى گومرکه‌کان به‌ ژماره‌ى 4788ى 13ى ئه‌م مانگه‌، له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان کار به‌ پێناسه‌ى گومرکى یه‌کگرتوو ده‌کرێت به‌ ده‌روازه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرکییه‌کانى نێوان که‌رکووک و مووسڵ و پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان هه‌ڵده‌گیرێن، له‌ رێکه‌وتى 16ى 2ى 2019.