له‌خورماتوو ئه‌فسه‌رێکى پله‌دار له‌ سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌کرێت

شوبات 16, 2019

جه‌ماوه‌ر نیوز


عومه‌رئاواره‌


له‌ هاوکاریکردن وکارئاسانیکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ له‌ شارۆۆچکه‌ى خورماتوو مادده‌ى هۆشبه‌ر به‌ کار ده‌هێنن ئه‌فسه‌رێکى پله‌دارى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى شارۆچکه‌که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر کرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه‌وبه‌ جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند : هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى شارۆچکه‌ى دووز خورماتوو وبه‌ فه‌رمانى دادوه‌رى شارۆچکه‌که‌ ئه‌فسه‌رێکى پله‌داریان له‌ سه‌ر کارئاسانیکردن به‌ به‌ کارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ نێو گه‌نجانى شارۆچکه‌که‌ ده‌ستگیر کردود واتر به‌ مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین کرا.

وتیشى : ده‌ستگیر کردنى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ له‌ سه‌ر دان پێدانانى ئافره‌تێکى تومه‌تبار به‌ به‌کارهێنانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان بووه‌ که‌ له‌ کاتى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا دانى به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ وچه‌ندین ئه‌فسه‌رى دیکه‌ش هاوکارى ئه‌و که‌سانه‌یان کردووه‌ که‌ ئالوده‌ى ماده‌ى هۆشبه‌رن یاخود ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌هێننه‌ نێو شارۆچکه‌که‌ وبه‌و که‌سانه‌ ده‌یفرۆشنه‌وه‌ که‌ به‌ کارى ده‌هێنن.