د. به‌رهه‌م و مه‌شهه‌دانی داوای تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن

شوبات 19, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19ی شوبات له‌ كۆشكی سه‌لام د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سألح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه‌.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌قی دیداره‌كه‌ی تایبه‌ت ناردووه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێدا هاتووه‌ لەو دیدارەدا باس له‌ پێویستى تێپه‌ڕاندنى ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌کان کرا به‌پشت به‌ستن به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ به‌دیهێنانى ئارامی و ئاسایش و زه‌مینه‌ خۆشکردن بۆ جێبه‌جێکردنی کارنامه‌ی حکومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ خزمه‌تگوزاری پێویست پێشکه‌شی هاووڵاتیان بکرێت.