مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خێزانی چه‌كدارانی داعش له‌ باغوزه‌وه‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ عێراق

شوبات 21, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌و خێزانه‌ داعشانه‌ی  له‌ باغۆزه‌وه‌ ده‌گوێزرێنه‌وه‌ به‌ بارهه‌ڵگره‌كان زۆربه‌یان عێراقین.

به‌ گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه‌ میدیاكان بڵاویانكردۆته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر له‌ ناوچه‌ی باغۆزی پارێزگای دێره‌زووری سه‌ر سنووری نێوان سوریا و عێراق ده‌رده‌چن، كه‌ ژن و منداڵی چه‌كدارانی داعشیان هه‌ڵگرتووه‌.

ئه‌حمه‌د مه‌حلاوی، قائیمقامی شارۆچكه‌ی قائیم، رایگه‌یاند، ده‌ بارهه‌ڵگریان ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی سووریا كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ژن و منداڵ و چه‌كدارانی داعش به‌ به‌ندكراوی له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وه‌ربگرن و راده‌ستی سوپای عێراقییان بكه‌ن.

ناوبراو وتیشی زۆربه‌یان عێراقین و كاروانه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه‌ به‌ رێوشوێنێكی توند گوازرایه‌وه‌ و راده‌ستی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی جه‌زیره‌ و بادیه‌ كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سوپای عێراق ڕایگه‌یاند هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە 150چەکداری داعشیان رادەستی عێراق کردوە کە بەشێکی زۆریان هاوڵاتى عێراقین