داهاتى هێڵى ئاسمانى عێراق بۆ مانگى کانونى یه‌که‌مى 2018 چوار ملیارى دینارى تێپه‌ڕاندووه‌

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: داهاتى هێڵى ئاسمانى بۆ مانگى کانونى یه‌که‌مى 2018 چوار ملیارى دینارى تێپه‌ڕاندووه‌.

به‌پێى لێدوانێکى عه‌بدوڵڵا لعێبى، وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق که‌ (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى شوباتى 2019) راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بڵاویکردۆته‌وه‌: داهاته‌کانى هێڵى ئاسمانى عێراق له‌مانگى کانونى یه‌که‌مى 2018دا، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگى ئه‌یلول و تشرینى یه‌که‌م و تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌‌.

ئاشکراشیکردووه‌: "دواى ئه‌وه‌ى رێنماییمانداوه‌ به‌ باشکردنى بارودۆخى دارایى کۆمپانیاکه‌ و زیادکردنى چالاکییه‌کان، کۆمپانیاکه‌ مانگى ئه‌یلول و تشرینى یه‌که‌م و تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018، له‌ زیانمه‌نده‌وه‌ بووته‌ کۆمپانیایه‌کى قازانجکردوو له‌ مانگى کانونى یه‌که‌مى هه‌مان ساڵ".

روونیشیکردۆته‌وه‌: "داهاتى مانگى کانونى یه‌که‌مى ساڵى 2018 گه‌یشتۆته‌ (4,344,438،589 ) ملیار دینار، هه‌روه‌ک زۆرى خه‌رجییه‌کانى له‌و مانگانه‌ى ئه‌یلول و تشرینى یه‌که‌م و تیشرینى دووه‌مى ساڵى 2018دا، هۆکارى دابه‌زین و زیانبووه‌ له‌ قه‌باره‌ى داهاته‌کاندا".