پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانی گروپێكی دیكه‌ی تیرۆر له‌ عێراق ده‌كرێت

شوبات 24, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانی، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند عه‌للاوی هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد عێراق لە حاڵەتێکی مەترسیدارە و پێشبینی دەکەین گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە رووبدات.

ئاشكراشیكرد، چەندین تێبینی لەسەر سەرهەڵدانەوەی تیرۆر هەیە، کە ئەویش نەوەی سێیەمی تیرۆرە، نەوەی یەکەم قاعیدە بو و نەوەی دووەمیش داعش، بۆیە پێمانوایە نەوەی سێەمی تیرۆر زۆر لەوانەی پێش خۆیان مەترسیدارتر دەبن، چونکە ژینگەی سیاسی یارمەتیدەرە، کە گرووپە تووندڕەوەکان سەرهەڵبدەنەوە.