سه‌رۆک کۆمارى عێراق و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانى فه‌ره‌نسا کۆبونه‌وه‌

شوبات 26, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆک کۆمار د.به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26-2-2019 له‌ ‌پاریس له‌گه‌ڵ ‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانى فه‌ره‌نسا جیرارد لارشیه‌ کۆبووه‌.

له‌ میانه‌ى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح‌ باسى له‌په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات کرد، هاوکات خواستى عێراقى بۆ ‌فراوانکردنى هاریکارى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ڕاگه‌یاند، به‌تایبه‌ت له‌بوارى هه‌ماهه‌نگى دامه‌زراوه‌کانى یاسادانان و حکومیدا.

هاوکات سه‌رۆک کۆمار ویستى خۆى نیشاندا که‌ فه‌ره‌نسا ده‌ورى به‌رچاوى هه‌بێت له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ که‌رته‌کانى ووزه‌ و نه‌وت و پیشه‌سازیدا که‌ خۆشگوزه‌رانى و هه‌لى کار بۆ گه‌نجان فه‌راهه‌م بکات.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانى فه‌ره‌نسا دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ى هاریکار ده‌بێت بۆ عێراق له‌ ‌گێرانه‌وه‌ى ژیان بۆ ناوچه‌ زیان لێکه‌وته‌وه‌کان و کۆمه‌ککردن و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان بۆ شاره‌کانیان.