ده‌رچوانی ئاماده‌یی داده‌مه‌زرێن

ئازار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دامه‌زراندن ده‌كاته‌وه‌ بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی .

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاویكرده‌وه‌ له‌ كۆلیژی سه‌ربازی خولی (110) ده‌كاته‌وه‌ بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی وێژه‌ و زانستی ساڵانی (2016 – 2017) به‌مه‌رجێك نمره‌كه‌یان له‌ 70% كه‌متر نه‌بێت و ده‌رچوانی بازرگانی و پیشه‌سازی نمره‌كه‌یان له‌ 80% كه‌متر نه‌بێت.

واده‌ی پێشكه‌شكردن له‌ به‌رواری 3ی ئازار تا 7ی ئازاری 2019 ده‌بێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ده‌بێت ئه‌و ده‌رچوانه‌ی ئاره‌زومه‌ندن وه‌ربگیرین ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ بۆ 22 ساڵ بێت.