مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

عێراق و کوه‌یت پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌کانى نێوانیان دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

ئازار 01, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆک کۆمارى عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 28-2-2019 له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ مه‌رزوق غانم سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کوه‌یت و شاندێکى یاوه‌ری.

له‌ ده‌سپێکى دیداره‌که‌دا سه‌رۆک به‌رهه‌م ئاماژه‌ى کرد به‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویى و دێرینه‌ى که‌ کوه‌یت و عێراق به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێت و ته‌ئکیدى له‌سه‌ر گرنگى په‌ره‌پێدانى هاریکارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا کرده‌وه‌ ، به‌ جۆرێک ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى دۆستدا بێت ، هه‌روه‌ها پێویستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامى دامه‌زراوه‌ ته‌شریعیه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات دوپات کرایه‌وه‌.

سه‌رۆک کۆمار به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسى له‌ رۆڵى کوه‌یت کرد له‌و پشتگیرى و پشتیوانییه‌ى له‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌ جیاوازه‌کان پێشکه‌ش به‌ عێراقى کردوه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و یارمه‌تیانه‌ى پێشکه‌شى کردوه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌ى لێقه‌وماو و په‌نابه‌ران و دابینکردنى پێداویستى بۆیان.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا چه‌ندین بابه‌تى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا و ته‌ئکیدیش کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان و هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌ زۆربه‌ى بواره‌کاندا.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کوه‌یت سڵاو و ڕێزى میرى کوه‌یتى گه‌یانده‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح، هاوکات سوربوونى هه‌ڵوێستى وڵاته‌که‌ى بۆ پشتیوانیکردن و وه‌ستانى شان به‌ شانى عێراق له‌ زۆربه‌ى بواره‌کان دووپاتکردوه‌، به‌ به‌یاخیشه‌وه‌ باسى له‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ کرد که‌ گه‌لى عێراق به‌سه‌ر تاقمى تیرۆریستى داعش به‌ده‌ستى هێناوه‌.