مه‌كته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆک کۆمار : عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێک په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ى له‌ سوریادا ده‌گوزه‌رێت له‌رووى سیاسى و ئه‌منیه‌وه‌

ئازار 07, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رۆک کۆمارى عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ میانى به‌شداریکردنى له‌ دیدارى سلێمانی دووپاتى کرده‌وه‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستور و بنه‌ما نیشتمانییه‌کان زامنى هێشتنه‌وه‌ى یه‌کڕیزى عێراق ده‌کات

سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که‌ عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێک په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ى له‌ سوریادا ده‌گوزه‌رێت له‌رووى سیاسى و ئه‌منیه‌وه‌

له‌ دیدارى سلێمانیدا که‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 6-3-2019 به‌ڕێوه‌چوو سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى کرد به‌وه‌ى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى له‌ کۆمه‌ڵکه‌ى عێراقیدا به‌دیده‌کرێت
سه‌رچاوه‌یه‌که‌ بۆ پێگه‌ى وڵاته‌که‌مان نه‌وه‌ک فاکته‌رى لێکترازان و دابه‌ش بوون، روونیشى کرده‌وه‌ ئاماژه‌ سیاسیه‌کان به‌و ئاراسته‌یه‌ن که‌ کابینه‌ى حکومه‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌کانیشه‌وه‌ له‌م رۆژانه‌ى داهاتوودا به‌ره‌و ته‌واو بوون بچن.

سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌شى رایگه‌یاند گه‌نده‌ڵى کێشه‌یه‌کى گه‌وره‌یه‌ له‌ عێراق بۆته‌ هۆکارى به‌رهه‌مهێنانى توندوتیژى ، ئه‌گه‌ر بێتو نه‌توانین به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیدا زاڵ بین ئه‌وا ناشتوانین کۆتاى به‌ توندوتیژى و قه‌یران بهێنین له‌ عێراقدا.

سه‌رۆک کۆمار دووپاتیشى کرده‌وه‌ عێراق هه‌وڵه‌کانى به‌ره‌و لێکنزیکردنه‌وه‌ى بیروبۆچونه‌کانى نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کان ، به‌ پشت به‌ستن به‌دیالۆگ و لێکگه‌یشتن، وڵات به‌ره‌و ئاراسته‌ى گۆرانکارى گه‌وره‌ى ئابوورى و ده‌ربازبوون له‌ قه‌یرانه‌کان هه‌نگاو ده‌نێت، ئاماژه‌شى کرد به‌وه‌ى قه‌ڵاچۆکردنى تیرۆر ته‌نیا به‌ رێگه‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌ر ناکرێت به‌ڵکو له‌ ڕێگه‌ى هاریکارى و پشتیوانى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌مووان ده‌کرێت، به‌ پشت به‌ستن به‌و راستیه‌ى که‌ عێراق نابێته‌ بنکه‌ى سه‌ربازى بۆ هیچ ده‌وڵه‌تێک و پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مووان رێز له‌ سه‌ره‌وه‌رى عێراق بگرن.

سه‌رۆک به‌رهه‌م باسى له‌وه‌ش کرد که‌ عێراق به‌و پێگه‌ جوگرافیه‌ى هه‌یه‌تى ده‌توانێت ببێته‌ پێگه‌یه‌کى ئابوورى به‌هێز بۆ وڵاتانى دراوسێ‌ و ده‌توانرێت سود له‌و پێگه‌یه‌ وه‌ربگیرێت بۆ چه‌ندین به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، راشى گه‌یاند عێراق خوازیاره‌ سیسته‌مێکى ئیقلیمى بێته‌کایه‌وه‌ که‌ به‌رژه‌وه‌ندى و سه‌روه‌رى هه‌مووان تیایدا پارێزراوبێت.

له‌ به‌شێکى ترى وته‌کانیدا سه‌رۆک کۆمار سوپاسى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکاى کرد له‌ پاڵپشتیکردنى عێراق له‌ جه‌نگى دژ به‌ تیرۆر و رایگه‌یاند ئه‌و یه‌که‌ سه‌ربازییانه‌ى له‌ عێراقدان بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆر به‌ ئاگادارى حکومه‌تى عێراقیه‌ و بۆ مه‌شق پێکردنى هێزه‌ عێراقیه‌کان له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ى تیرۆره‌.

سه‌رۆک به‌رهه‌م سه‌باره‌ت به‌ سوریاش رایگه‌یاند ئه‌وه‌ى له‌ سوریادا ده‌گوزه‌رێت قه‌یرانێکى مرۆیى سه‌خته‌ و هه‌موو ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌ش به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى دژى سوریان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى له‌سوریادا ده‌گوزه‌رێت جێگه‌ى قبوڵ نییه‌ به‌رده‌وامى هه‌بێت بۆیه‌ عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌و دۆخه‌ى که‌ له‌ سوریادا ده‌گوزه‌رێـت له‌رووى سیاسى ئه‌منیه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ى چالاکییه‌کانى دیدارى سلێمانیدا سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشوو و سه‌رکرده‌ى هه‌موو پێکهاته‌ و هێزه‌ سیاسیه‌کان و ژماره‌یه‌ک زۆر له‌ وه‌زیر و پارێزگار و سه‌رۆک و ئه‌ندامانى نێرده‌ دیبلۆماسیه‌کان له‌ عێراق و سه‌رۆکى وڵاتانى پێشوو و که‌سایه‌تى عه‌ره‌بى و جیهانى و ژماره‌یه‌ک له‌ چاودێرانى سیاسى و راگه‌یاندن ئاماده‌ى بوون.