سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گاته‌ هه‌رێم

ئازار 10, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێك بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ داهاتووێكی نزیكدا به‌ مه‌به‌ستی لێكتێگه‌شتنی زیاتر و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و یه‌كێك له‌و باسانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌جه‌ندای سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌بێت باسكردنه‌ له‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان به‌ تایبه‌ت دۆسێی كه‌ركوك.