هۆزه‌ عه‌ره‌بیه‌کانى پارێزگاى موسڵ داوا ده‌که‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌که‌یان

ئازار 11, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


موزاحم ئه‌لحوێت،وته‌بێژى هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌کانى پارێزگاى موسڵ له‌دیدارێکدا بۆ جه‌ماوه‌ر نیوز باس له‌ ڕه‌فتاره‌کانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌که‌یان وچه‌ند پرسێکى دیکه‌ ده‌کات.

موزاحم ئه‌لحوێت ده‌ڵێت حه‌شدى شه‌عبى بۆ خۆى تیرۆریسته‌ وهیچى له‌ داعش که‌متر نییه‌،بگره‌ له‌ داعش دڕنده‌تره‌،ئێمه‌ وه‌کو هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌کانى ناوچه‌ کێشه‌ له‌ سه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین که‌ حه‌شدى شه‌عبى له‌ ناوچه‌که‌مان بمێنێته‌وه‌، ئه‌وان درۆ ده‌که‌ن بۆ پاراستنى ئێمه‌ نه‌هاتوون، ئه‌وان هاتوون له‌ ناومان به‌رن،ڕۆژ نییه‌ تاوانى جۆراوجۆر ده‌رهه‌ق دانیشتوانى ناوچه‌که‌نمان ئه‌نجام نه‌ده‌ن ،له‌ ناوچه‌که‌ماندا ئه‌جینداى ئێران جێبه‌جێ ده‌که‌ن وئێرانیش ده‌یه‌وێت سوننه‌ نه‌هێڵێت وله‌ ناوى به‌رێت ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌که‌مان ئه‌جینداى وڵاتێکى دیکه‌ جێبه‌جێبکات پێویست ناکات له‌ وڵاته‌که‌مان بمێنێت.


وته‌بێژى هۆزه‌ عه‌ره‌بییه‌کانى پارێزگاى موسڵ ده‌شڵێت بۆ ئێمه‌ى عه‌ره‌بى سوننه‌مه‌زهه‌ب هێزى پێشمه‌رگه‌ سه‌دقات له‌ حه‌شدى شه‌عبى وسوپاى عێراق باشتره‌،نه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین که‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌که‌مان به‌ڵکو جه‌خت له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌که‌ین وداواکارین له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ زوترین کات هێزى پێشمه‌رگه‌ بنێرته‌ ناوچه‌که‌مان چونکه‌ له‌و کاته‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌که‌مان نه‌ماوه‌ ئارامى وخۆشگوزه‌رانى نه‌ماوه‌،،له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ به‌ هێزى خۆمانى ده‌زانین وئه‌و نه‌بوایه‌ ئه‌وا داعش هه‌موومانى قه‌تڵ وعام ده‌کرد.

 


ده‌قى دیداره‌که‌ بخوێنه‌وه‌...