Error: No articles to display

3ی ئه‌یلول یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێیه‌

ئاب 27, 2018

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق که‌ تایبه‌ت به‌یاننامه‌که‌ نیڕدراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێدا هاتووه‌ " سه‌رۆک کۆمار مه‌رسومی کۆماریی ژماره‌ (62) ی ساڵی 2018 ی ده‌رکرد تایبه‌ت به‌ بانگهێشتکردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ کۆبونه‌وه‌ له‌ رۆژی 3 - 9- 2018 که‌ به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی دانیشتنه‌که‌ بکات".
 
له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو" به‌ گوێره‌ی په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵیی به‌ پێی نوسراوی ژماره‌ 73/نوسینگه‌ی 2018 به‌ رێککه‌وتی 20 - 8 -2018 و به‌ پشت به‌ستن به‌ حوکمه‌کانی ماده‌ی (54) و ماده‌ی (73/چواره‌م) ی ده‌ستور که‌ هه‌ردوکیان بانگهێشتکردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان له‌ خۆ گرتوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌، به‌ مه‌رسومێکی کۆماریی له‌ ماوه‌ی پانزده‌ رۆژدا له‌ رۆژی په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌وه‌، که‌ کۆبونه‌وه‌هکه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردو جێگره‌که‌ی".
 
ده‌قی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ بانگهێشتکردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ مه‌به‌ستی یه‌که‌م دانیشتن:
 
به‌ گوێره‌ی په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵیی به‌ پێی نوسراوی ژماره‌ 73/نوسینگه‌ی 2018 به‌ رێککه‌وتی 20 - 8 - 2018 و به‌ پشت به‌ستن به‌ حوکمه‌کانی ماده‌ی (54) و ماده‌ی (73/چواره‌م) ی ده‌ستور که‌ هه‌ردوکیان بانگهێشتکردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان له‌ خۆ گرتوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌، به‌ مه‌رسومێکی کۆماریی له‌ ماوه‌ی پانزده‌ رۆژدا له‌ رۆژی په‌سه‌ندکردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی گشتییه‌وه‌، که‌ کۆبونه‌وه‌هکه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردو جێگره‌که‌ی.
 
به‌ڕ‌ێز سه‌رۆک کۆمار چه‌ندین دیداری چڕ‌ی له‌گه‌ڵ هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌کاندا سازکرد سه‌باره‌ت به‌ په‌له‌کردن له‌ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی لێک تێگه‌یشتنه‌ سیاسییه‌کان بۆ به‌ ئاکام گه‌یاندنی به‌رکه‌وته‌ ده‌ستورییه‌کان بۆ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و دیاریکردنی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ کاندیداکردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و راسپاردنی کاندیدای فراکسیۆنه‌ هه‌ره‌ ژماره‌ زۆره‌ په‌رله‌مانییه‌که‌ بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت.
 
له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و بۆ جێبه‌جێکردنی حوکمه‌کانی ده‌ستور به‌ڕ‌ێز سه‌رۆک کۆمار مه‌رسومی کۆماریی ژماره‌ (62) ی ساڵی 2018 ی ده‌رکرد تایبه‌ت به‌ بانگهێشتکردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ کۆبونه‌وه‌ له‌ رۆژی 3 - 9 - 2018 که‌ به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی دانیشتنه‌که‌ بکات.
 
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ڕ‌ێز سه‌رۆک کۆمار سوپاسی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان و هه‌مو هێزه‌ سیاسییه‌کان ده‌کات که‌ به‌شدارییان کرد له‌ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموکراسیی سه‌رباری هه‌ڕ‌ه‌شه‌کان که‌ به‌رۆکی وڵاتیان گرتبو، له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گه‌لی عێراق به‌ ئاسایش و خۆشگوزاره‌نیی و ئۆقره‌یی شاد بکات.