باڵوێزى ئێران : ڤێزاى نێوان عێراق و ئێران به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێت

ئازار 17, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


باڵوێزى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ عێراق رایگه‌یاند: ڤێزاى نێوان دوو وڵات وه‌ک خۆى ماوه‌ته‌وه‌ و ته‌نها پاره‌ وه‌رناگیرێت.

ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ڤێزه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه‌ و پڕۆسه‌ى پێدانى ڤێزه‌ به‌ هاووڵاتیانى ئێران و عێراق هه‌ر وه‌کوو ڕابردوو ده‌بێت، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌ک بۆ پێدانى ڤێزا له‌ هاووڵاتیانى هه‌ردوو وڵات وه‌رناگیرێت.

وتیشی: تاران و به‌غدا ڕێکه‌وتوون که‌ ئاسانکارى بۆ چالاکوانانى ئابوورى و بازرگانى بکرێت له‌ ڕێگاى پێدانى ڤێزاى درێژخایه‌ن و هاتووچۆى به‌رده‌وام بۆ بارزگانان.

بڕیاره‌ له‌سه‌رتاى مانگى داهاتووه‌ بڕیاره‌که‌بچێته‌ بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه‌.