قوربانیانى روداوه‌که‌ى موسڵ له‌زیادبوندایه‌

ئازار 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌رچاوه‌ئه‌منیه‌کان له‌شارى موسڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ژماره‌ى قوربانیانى رووداوى ژێر ئاوکه‌وتنى به‌له‌مه‌که‌ى روبارى دجله‌ گه‌یشتۆته‌ 120 که‌س .

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژى وه‌رزى به‌هاردا ،هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ر بردنى رۆژێکى خۆش و ئه‌نجامدانى گه‌شت وسه‌یران رویان له‌ناوچه‌ گه‌شتیاره‌کان کرد ، له‌باکورى ڕووبارى دیجله‌ له‌ شارى موسڵ  به‌له‌مێک به‌ژماره‌یه‌کى زۆر له‌گه‌شتیاران له‌ناو ڕووباره‌که‌دا ژێرئاوکه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ نزیکه‌ى  120 که‌س بونه‌ قوریانى که‌له‌نێویاندا ژن و مناڵ هه‌یه‌ .