گه‌ڕان به‌ دوای ته‌رمه‌كانی ناوچه‌ی گه‌شتیاری موسڵ به‌رده‌وامه‌

ئازار 22, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

تیمه‌كانی مه‌له‌وانی له‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌ موسڵ به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان به‌ دوای ته‌رمه‌كان.

هه‌رئێستا له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی گه‌شتیاری موسڵ خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌ و خوپیشانده‌ران داوای به‌ سزاگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌مته‌رخه‌میان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری موسڵ وهه‌ڵبژاردنی به‌پله‌ ده‌كه‌ن .

دوێنێ پێنچ شه‌ممه‌ به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برنیدار بوون و هه‌روه‌ها تا ئێستادا گه‌ڕان به‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ته‌رم به‌رده‌وانه‌.