وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن: په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ بڕیارى CMC راگیراون

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ماوه‌یه‌کى دیاریکراو، په‌یوه‌ندیى تۆڕه‌کانى (کۆڕه‌ک تیلیکۆم، ئاسیا سێڵ و عێراقونا) ڕاگیراوه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌غدا به‌ نووسراوى فه‌رمى ئاگادارى کردووینه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێز ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند: بڕیارى راگرتنى په‌یوه‌ندى نێوان کۆڕه‌ک تیلیکۆم و تۆره‌کانى تر له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌رچووه‌و سه‌رانسه‌رى عێراق به‌ هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

روونیکرده‌وه‌: بڕیاره‌که‌ له‌ ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و گه‌یاندنى عێراقى CMCده‌رچووه‌، بۆ هه‌ر سێ تۆڕى مۆبایلى کۆڕه‌ک تیلیکۆم و ئاسیاسێڵ و عێراقونا، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ 24-3-2019 بۆ ماوه‌ى 5 رۆژ ناتوانن په‌یوه‌ندى به‌یه‌کتره‌وه‌ بکه‌ن، بۆیه‌ بڕیاره‌که‌ په‌یوه‌ندى به‌و ده‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌و هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ ماده‌ى19ى گرێبه‌ستى نێوانیان .

 

 

ئەلبوومی وێنەکان