مردنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ڕه‌تكرایه‌وه‌‌

ئازار 31, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

نوسینگەی ڕاگه‌یاندنی ئیبرهیم جەعفەری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق هەواڵی کۆچی دوایی ئیبراهیم جەعفەری ڕەتکردەوە.

نوسینگه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه‌ له‌باره‌ی مردنی ئیبراهیم جیعفه‌ری.