قه‌ده‌غه‌کردنى یاریى پۆبجى له‌ هه‌رێمى کوردستان

نیسان 18, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز

 

وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى عێراقى فیدراڵ و ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان ڕاسپێردراون بۆ گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى ته‌کنیکى بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م یاسایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حکومه‌ت هه‌رێمى کوردستان به‌ میدیاکانى راگه‌یاند: تائێستا وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ ڕێنماییه‌کى بۆ فلته‌رکردن یاخود ڕاگرتنى یارییه‌ ئه‌لکترۆنییه‌کان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌‌، له‌ حاڵه‌تێکیشدا ئه‌و یاسایه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌رێمى کوردستانیش پابه‌ندبکات، پێویستى به‌ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت، چونکه‌ کۆمپانیاکانى ئینته‌رنێت مۆڵه‌تیان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه‌.

ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و په‌ڕله‌مانى کوردستان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ردرا، ئه‌وکات وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن کۆمپانیاکانه‌ ئینته‌رنێتى فایبه‌ر و وایه‌رلیس ئاگادار ده‌کاته‌وه‌، له‌ سێرڤه‌رى سه‌ره‌کى بلۆکى ئه‌و سایتانه‌ بکه‌ن، تا چالاکى یارییه‌کان له‌ ئینته‌رنێتدا رابگیرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ کۆمپانیاکان سزا ده‌درێن