وه‌زاره‌تى دارایى مه‌رجه‌کانى دامه‌زراندنى ڕاگه‌یاند

نیسان 28, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، مه‌رج و رێنمایى نوێى بۆ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ران ڕاگه‌یاند.

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى شه‌فافیه‌ت، فۆڕمێکى نوێ بۆ دامه‌زراندن بڵاوده‌کاته‌وه‌ و ٢٠ رۆژى له‌دواى پڕکردنه‌وه‌و داخستنى فۆڕمه‌که‌، ناوى ئه‌و که‌سانه‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌ که‌ خاڵى پێویستى ئه‌لیکترۆنیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ڕوونیشیکردووه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌و که‌سه‌ى داده‌مه‌زرێت له‌ دایک و باوکێکى عێراقى له‌دایک بووبێت و پێشینه‌ى تاوانى نه‌بێت، پێشتریش له‌ هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کى ده‌وڵه‌ت دانه‌مه‌زرابێت و خاوه‌نى فۆڕمى دامه‌زراندن له‌ دایکبووى ساڵى ١٩٨٤ و سه‌روتر بێت و ته‌مه‌نیشى له‌ ١٨ ساڵ که‌متر نه‌بێت.

جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان فۆڕمه‌که‌یان پێ بێت دواى ئه‌وه‌ى فۆڕمى ئه‌لیکترۆنى پڕده‌که‌نه‌وه‌و له‌ رۆژى چاوپێکه‌تن پێیان بێت.