مه‌راسیمى ڕۆژى جیهانى ئازادى ڕاگه‌یاندن له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو

ئایار 04, 2019

جه‌ماوه‌رنیوز


سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق ئاهه‌نگى ڕۆژى جیهانیان بۆ ئازادى ڕۆژنامه‌نووسان سازدا و له‌م ئه‌هه‌نگه‌دا سه‌رۆکى سندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق ڕایگه‌یاند که‌ ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى عێراق و په‌له‌مان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌ندیکا هاوده‌نگن بۆ پشتیوانى کردن له‌ ڕۆژنامه‌وانانى عێڕاق.

موئه‌یه‌د لامى نه‌قیبى سه‌ندیکاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاند "په‌رله‌مان و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان هاوده‌نگن و له‌ ڕۆژانى داهاتودا ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌مان قوڵتر ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پێشێلکارى و زۆردارى و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان بوه‌ستێنین هه‌روه‌ها به‌یه‌که‌وه‌ کار بۆ دابین کردنى گشت مافه‌کانى ڕۆژنامه‌نووسان بکه‌ین".

واسق جابرى سه‌رۆکى سه‌نته‌رى ڕۆژنامه‌نوسانى عێراقى ده‌ڵێت : " له‌ بوارێکى زۆردا به‌رپرسیارێتى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان نییه‌. بۆ نمونه‌ له‌ ده‌زگاکانى که‌رتى تایبه‌تى عێراقى هیچ به‌رپرسارى بۆ ڕۆژنامه‌نوسان نییه‌ بۆیه‌ ڕۆژنامه‌گه‌رى ئاسادى خۆى وه‌رنه‌گرتووه‌."

هاوکات ئه‌حلام مالیکى ئه‌ندامى سه‌ندیکا ڕۆژنامه‌نوسانى عێراقیش له‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌ ئاماده‌ بوو و به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى ڕاگه‌یاندووه‌: " من وه‌ک ڕۆژنامه‌نوس و چالاکوانێکى مافى مرۆڤ له‌ ڕووى ده‌ربڕینى ئازاد چه‌وساوه‌م و ناتوانم ڕاى خۆم ده‌رببڕم به‌هۆى لایه‌ن و لایه‌نکارى و بوونى پارته‌ سیاسه‌یکان له‌ وڵاته‌که‌دا بۆیه‌ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌."