Error: No articles to display

ئاو بوه‌ته‌ باڵا بۆ به‌سرییه‌کان

ئاب 30, 2018
کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌ عێراق رۆژی چوارشممه‌ ئاشکرای کرد زیاتر له‌ 18 هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشی له‌ پاریزگای به‌سره‌ تۆمار کراوه‌.
به‌ هۆی پیبونی ئاوه‌که‌وه‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ک له‌ ناو هاوڵاتیان ده‌رکه‌وتووه‌ له‌وانه‌ نه‌خۆشی گه‌ده‌ و ڕیخۆڵه‌ و ڕشانه‌وه‌ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ هه‌موو توێژه‌کانی گرتۆته‌وه‌ به‌ هۆی پیسبونی ئاوه‌ی به‌سره‌وه‌.
 
ئه‌وه‌یان خستۆته‌ ڕوو که‌ سه‌ردانی مه‌یدانیان ئه‌نجامداوه‌ به‌ تایبه‌تی هه‌ردوو قه‌زای فاو و ئه‌بو خسیب وله‌گه‌ڵ ناوه‌ندی پارێزگای به‌سره‌ که‌ ژینگه‌که‌ی پیس بووه‌ بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ رۆژانه‌ 1200 که‌س ژهراوی بوون.
 
کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ داوا ده‌کات که‌ هه‌موو هاوڵاتیان سکاڵا پێشکه‌ش بکه‌ن له‌ نوسینه‌گه‌ی پاریزگاکه‌، له‌ دژی ئه‌وانه‌ی که‌ که‌ کاره‌ساتی ژینگه‌یان دروست کردووه‌ و بوه‌ته‌ هۆی ژه‌هراویکردنی هاوڵاتیان.
 
کۆمسیۆن هۆکاره‌کانی پیسبونی خستۆته‌ ڕوو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ به‌هۆی فڕیدانی پاشه‌ڕۆ له‌ شه‌تڵ عه‌ره‌ب بوته‌ هۆی ژه‌هراوی بونی ئاوی به‌سره‌.
 
له‌ باره‌ی چاره‌سه‌رکردنی گرفتی پیسبونی ئاوی پارێزگای به‌سره‌ فالح خەزعەلی، پەرلەمانتار لەسەر پشکى بەسرە ڕایگه‌یاند  ٢٥ په‌رله‌مانتاری عێراق رێکەوتوون لەسەر ئەوەی که‌ هه‌ڵوێستایان ده‌بێت لەبەرامبەر ئەوەی ئێستا لە بەسرە دەگوزەرێت.
 
وتیشی ئەوان چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی سێ شەممەی داھاتووى ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن، کە دەبێت لەو کۆبوونەوەیەدا چارەسەر بۆ کێشەکانی بەسرە دابنرێت،.