Error: No articles to display

نەتەوە یەکگرتوەکان پشتیوانی له‌ عێراقیه‌کان ده‌کات

ئاب 30, 2018
ئەمڕۆ پێنج شەممە 30ی ئاب سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ لە کۆشکی سەلام  کۆبیه‌وه‌ له‌گه‌ل نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق.
 
ده‌قی ئه‌و دیداره‌ نیردراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز تێدا هانوه‌ لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی دواین پێشهاتەکان لە وڵات و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتو.
 
د.فواد مەعسوم، سه‌رۆک کۆماری عێراق رونیکردەوە مەیدانی سیاسیی عێراق چالاکیی و جموجۆڵێکی چڕی کوتلەکان بە خۆوە دەبینێت بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنە هەرە گەورەکە کە کاندیداکەی رادەسپێررێت بۆپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، متمانە و باوەڕی خۆشی نوێکردەوە بە توانای عێراقییەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکانیاندا لەرێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنیانەوە، ئاماژەیشیکرد بۆ گرنگیی رۆڵی رێکخراوی جیهانی بە پێشکەشکردنی پشتیوانیی و راوێژی پێویست بە مەبەستی گەشەپێدانی پرۆسەی سیاسیی و دیموکراسیی لە وڵاتدا.
 
 یان کۆبیچیش، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لای خۆیەوە چالاکییەکانی نێردراوی نێودەوڵەتیی بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) خستەرو پیرۆزبایشی لە سەرۆک مەعسومیش کرد بە بۆنەی بانگهێشتکردنی یەکەمین دانیشتنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە سێی ئەیلولی داهاتو.
 
نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی هەمو لایەنە عێراقییەکانی رونکردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و هاوسەنگ و کۆکەرەوەی هەموان بێت ویستەکانی گەلی 
عێراق بهێنێتە دی، ئامادەیی نەتەوەیەکگرتوەکانیشی دوپاتکردەوە بۆ پشیتیوانییکردنی عێراق لە هەمو بوارەکاندا بە تایبەتیی لە لێک نزیکخستنەوەی روانین و بۆچونی نێوان لایەنەکاندا