Error: No articles to display

ڤیدیۆ ... خۆپیشاندان و ناره‌زاى له‌ شارى به‌سره‌

ئاب 31, 2018
ه‌شارى به‌سره‌ خۆپیشاندان و ناره‌زایى هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌نه‌بونى ئاو و کاره‌باو خزمه‌تگوزاریه‌کان ئه‌نجامدرا و گرژى و ئاڵۆزى لێکه‌وته‌وه‌ .
 
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31 ى ئابى 2018 له‌شارى به‌سره‌ هاوڵاتیان بۆ ده‌ربرینى ناره‌زایى له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونى ئاو و کاره‌باو که‌مى خزمه‌تگوزاریه‌کان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو هێرشیان کرده‌ سه‌ر بینا دیوانى پارێزگاى ئه‌و شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ رێگریان لێکرا.
 
دواى ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران هێرشیان کرده‌ سه‌ر بیناى پارێزگاى به‌سره‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کان بۆ بڵاوه‌ پێکردنى خۆپیشانده‌ران ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران کردو گازى فرمێسک رێژیان به‌کار هێنا که‌به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک له‌خۆپیشانده‌ران توشى هه‌ناسه‌ ته‌نگى  و باره‌ ته‌ندروستیان تێکچوو.
 
 
هه‌ربۆ رێگریکردن له‌سوتاندنى بیناى دیوانى پارێزگاى به‌سره‌ هێزه‌کانى سوات گه‌یشتنه‌ شوێنى روداوه‌که‌و رێگریان له‌خۆپیشانده‌ران کرد .