Error: No articles to display

فواد مه‌عسوم و برێت ماكگۆرك كۆبونه‌وه‌

ئەیلول 01, 2018
ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلول دکتۆر فواد مه‌عسوم، سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ برێت ماکگۆرک، نێراوی تایبه‌تیی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ عێراق کۆبیه‌وه‌.
 
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری عێراق نێردراوه‌ بۆ جه‌ماوه‌رنیوز له‌ دیداره‌که‌دا رێوشوێنه‌کانی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیی هاریکاریی نێوان هه‌ردوو گه‌ل و وڵاتی دۆست و گۆڕ‌انکارییه‌ سیاسیی و ئه‌منییه‌کان له‌ عێراق و ناوچه‌که‌ خرایه‌ ڕو.
 
له‌ به‌یاننامه‌که‌داهاتووه‌ د. فواد مه‌عسوم پابه‌ندبونی به‌ بانگهێشتکردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕ‌ی بۆ کۆبونه‌وه‌ له‌ واده‌ی ده‌ستوریی ره‌سمیی راگه‌یه‌نراوی خۆیدا، ئاماژه‌یشیکرد بۆ گرنگیی یه‌کخستنی هه‌وڵی عێراقییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی داهاتوی عێراق بیپه‌رژێته‌ سه‌ر به‌ ئاکام گه‌یاندنی هه‌مو ویست و خواسته‌کانی گه‌لی عێراق له‌ ئۆقره‌یی و پێشکه‌وتن و ده‌سته‌به‌ر کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان.
 
لای خۆشیه‌وه‌ برێت ماکگۆرک، رێزگرتنی وڵاته‌که‌ی دوپاتکرده‌وه‌ بۆ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق پشتیوانیی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانیشی نوێکرده‌وه‌ بۆ ئۆقره‌یی عێراق و به‌رده‌وام بون له‌ پێشکه‌شکردنی کۆمه‌که‌ پێویسته‌کان بۆ عێراقییه‌کان له‌ هه‌مو بواره‌کاندا له‌ چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵاتد