Error: No articles to display

په‌رله‌مانى نوێى عێراق یه‌که‌م دانیشتنى خۆى ئه‌نجامدا

ئەیلول 03, 2018
دواى زیاتر له‌ سێ مانگ له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلولى 2018  به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیر و سه‌رۆکى پـێشووى په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نوێ بۆ یه‌که‌م جار کۆبۆوه‌.
 
محه‌مه‌د عه‌لى زه‌ینى که‌ به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مانى نوێیه‌،له‌لایه‌ن سه‌لیم جبورى سه‌رۆکى پێشووى په‌رله‌مانه‌وه‌ ڕاسپـێردا کاره‌کانى سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببات هه‌تا ئه‌و کاته‌ى سه‌رۆکى نوێى په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌که‌ى ده‌ستنیشان ده‌کرێن.
 
به‌پێى ئه‌وزانیاریانه‌ بێت که‌له‌لایه‌ن میدیاکانى عێراقه‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌  له‌ کۆى 329 په‌رله‌مانتار 317 په‌رله‌مانتاریان له‌ دانیشتنى یه‌که‌م ئاماده‌بوون و سوێندى یاساییان خوارد.
 
له‌ ئێستادا دوو هاوپه‌یمانى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ بۆ پـێکهێنانى حکومه‌ت، هاوپه‌یمانى یه‌که‌م به‌ سه‌رۆکایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى و هه‌ریه‌ک له‌ لیستى سه‌ر به‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌در و عه‌ممار ئه‌لحه‌کیم له‌خۆده‌گرێت. هاوپه‌یمانێتى دووه‌م لیسته‌کانى سه‌ر به‌ نورى مالیکى و هادى عامرى تێدایه‌.
 
تائێستاش لایه‌نه‌ کوردیه‌کان به‌تایبه‌تى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پشتیوانى خۆیان بۆ هیچ کام له‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.