Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ نه‌توانرا گه‌وره‌ترین كوتله‌ پێكبهێنرێت

ئەیلول 03, 2018
ئه‌مڕۆ یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌ ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ئه‌نجامدرا.
 
له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانى عێراق هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی پێشوو وتاریان خوێنده‌وه‌. 
 
پاشان دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ یه‌ک کاتژمێر دواخرا له‌به‌ر ناکۆکی نێو کوتله‌کان نه‌توانرا سه‌رۆک و جێگرانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کاتی دانیشتنه‌که‌ی دواخست بۆ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌.