Error: No articles to display

سه‌در مه‌رج بۆ عه‌بادی داده‌نێت

ئەیلول 06, 2018
هێزه‌ ئه‌منیه‌کانی پارێزگای به‌سره‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ که‌ پێشتر بڕیاریاندا بوو.
 
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌سره‌ جه‌میل شمه‌ری، بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌ به‌سره‌.
 
خۆپیشاندان له‌ مانگی ڕابردووه‌ بچڕ بچڕ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و له‌ دوای پیس بونی ئاوی به‌سره‌ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ خۆپیشاندان له‌و پاریزگایه‌ به‌رده‌وامه‌، خوپیشانده‌ران دواخوازیان خزمه‌تگوزاری کاره‌با و ئاو و هه‌لی کاره‌.
 
 ئه‌مرۆ دەستەی مافی مرۆڤی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌، لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی بەسرە 9 هاوڵاتی کوژراون و 93 هاوڵاتیش برینداربوون. 
 
له‌سه‌ر دۆخی ئالۆزی به‌سر ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند داوای ئه‌نجامدانی کۆبنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات به‌ ئاماده‌بونی حه‌دیده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران.
 
له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا سه‌در داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات دەستبەجێ دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدا بدات، کە راستەوخۆ لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخشبکرێت، بۆ ئاگاداربوونی گەل لەوەی چ لە بەسرە دەگوزەرێت، نابێت لە رۆژی یەکشەممەوە تێپەڕبکات، بەئامادەبوونی هەریەک لە سەرۆکوەزیران. 
 
لای خۆیه‌وه‌ حه‌یدر عه‌باد وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دری دایه‌وه‌ و ئاماده‌ی خۆی نیشاندا له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیران و به‌رپرسانی حکومه‌ته‌که‌ی له‌ سه‌ر دۆخی به‌سره‌.