Error: No articles to display

هاتوچۆ له‌ به‌سره‌ قه‌ده‌غه‌ کرا

ئەیلول 06, 2018

 

ئه‌مشه‌و خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌ ژماره‌یه‌ک له‌ بیناى حکومى و حزبى و که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنیان سوتاند ، هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى به‌سره‌ له‌ کاتژمێر 10ى ئه‌مشه‌و هاتوچۆیان قه‌ده‌غه‌کرد له‌ ته‌واوى شار.
 
به‌پێى سه‌رچاوه‌کان ئه‌م شه‌و  2خۆپیشانده‌ر کوژراوه‌ و 14 خۆپیشانده‌ر برینداربووه‌.
 
له‌لایه‌کى تریشه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ى شارو  شارۆچکه‌کانى پارێزگاى به‌سره‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌درێت و چه‌ند رۆژێکه‌ ده‌روازه‌ى ئوم قسر گیراوه‌  له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ که‌ ده‌روازیه‌کى گرنگه‌ له‌ هاورده‌ و ناردنى شمه‌ک و خوراک.
 
بڕیاره‌ سبه‌ی هه‌ینی خۆپیشانده‌ران بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ ناوی هه‌ینی توڕه‌ییه‌وه‌ ناڕه‌زاییه‌كانی خۆیان نیشانبده‌ن.