
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
jamawar.news2014@gmail.com
کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئاماری قوربانیه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره‌ی بڵاو کرده‌وه .
کۆمسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند له خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره تائێستا 9 کوژرا و 111هاوڵاتی بریندار بوون.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا نیگرانی خۆی ده‌ربڕییه‌وه سه‌باره‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌کارهێنراوه.
له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌رچاوه ته‌ندروستی و ئه‌منیه‌کانی پاریزگای به‌سره ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو به هۆی خوپیشاندانه‌کانی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی به‌سره 3 خۆپیشانده‌ر کوژراون.
شه‌وی رابردوو یه‌کێتی ئه‌وروپا داوای له هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق کرد دانبه‌خۆیاندا بگرن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌کار نه‌هێنن.
خۆپیشانده‌رانی به‌سره دوێنێ زیاتر له نیوملیۆن كه‌س ده‌بون ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و ژماره‌یه‌ک باره‌گای حکومی و حزبی و که‌ناڵی راگه‌یاندنیان سوتاند و هێزه ئه‌منییه‌کان کاتژمێر 10ی شه‌و هه‌موو هاتوچۆیه‌کیان قه‌ده‌غه‌کرد له شاری به‌سره .
بڕیاره ئه‌مرۆ هه‌ینی خۆپشانده‌ران ناڕه‌زای ده‌رببڕن به ناوی هه‌ینی توڕه‌ییه‌وه و داوای به سزاگه‌یاندنی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منیانه ده‌که‌ن که توندوتیژیان به‌کار هێناوه .
پارێزگای به‌سره به پایته‌ختی ئابووری عێراق داده‌نرێت له ئێستادا دانیشتوانه‌که‌ی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری ئاو و کاره‌با و هه‌لی کار.
|