Error: No articles to display

خۆپشانده‌رانی به‌سره‌ په‌رله‌مان کۆده‌کاته‌وه‌

ئەیلول 07, 2018
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند سبه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ کاتژمێر یه‌کی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کۆده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر گرفته‌کانی پارێزگای به‌سره‌ .
 
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌راندا هاتووه‌ سبه‌ی له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیره‌ تایبه‌تمه‌نده‌کان ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ ده‌بن.
 
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ شه‌وی ڕابردوو خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومیان سوتاند و له‌ خۆپیشاندانه‌که‌دا ژماره‌یه‌ک کوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه‌.
 
رۆژی پێچ شه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا داوای کۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد .