Error: No articles to display

ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دۆخی به‌سره‌ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

ئەیلول 08, 2018

 

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ کاتژمێر یه‌کی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاماده‌بونی حه‌یده‌ر عه‌بادی ، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق و ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیره‌کان کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی پارێزگای به‌سره‌.
 
ئه‌مه‌ له‌ پاش ئه‌وه‌هات که‌ ناڕه‌زایه‌کانی خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ په‌ره‌ی سه‌ند و ژماره‌یه‌ک کوژراو بیرنداری لێکه‌وته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌ک له‌ باڵه‌خانه‌ی حکومی و حزبی و کونسوڵ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیان سوتاند.
 
هاوڵاتیانی پارێزگای به‌سره‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ ده‌روازه‌ی ئوم قه‌سریان داخستووه‌ که‌ ده‌روازه‌یه‌کی هاورده‌ و نارده‌نی خۆراک و شمه‌که‌ بۆ عێراق.
 
دوێنێ هه‌ینی بۆ پشتیوانیکردن له‌ خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ له‌ شاری به‌غداد خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا.
 
دانیشتوانی به‌سره‌ ڕژاونه‌ته‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای خزمه‌تگوزتری ئاو کاره‌با و هه‌لی کار ده‌که‌ن.