Error: No articles to display

هێز ڕه‌وانه‌ی به‌سره‌ ده‌کرێت

ئەیلول 08, 2018
ئێواری رۆژی هه‌ینی 7ی ئه‌یلول به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌کانی به‌سره‌وه‌ 2 خۆپیشانده‌ر کوژرا و 45ی دیکه‌ش بریندار بوو، پێشتر فیدراسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی عێراق ئاماره‌ی قوربانیه‌كانی به‌سره‌ی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ 9 خۆپشانده‌ر كوژراو و زیاتر له‌ 90 ی دیكه‌ بریندار بووهن به‌وه‌ش ئاماری کۆژراوه‌کان تائێستا گه‌شته‌ 11 خۆپشانده‌ر و نزیکه‌ی 150 ی دیکه‌ش بریندار بووه‌.
 
به‌هۆی توندبونی ئالۆزیه‌کانی به‌سره‌ و بۆ ئاسایکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی کرد به‌ ناردنی هێزەکانی سوات بۆ به‌سره‌ کە بۆ کۆنترۆڵکردنی حاڵەتە کتوپڕەکان بەکاردەهێنرێن.
 
سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌و هێزه‌ی ناردووه‌ تا دامه‌زراوه‌ و کۆنسوڵخانه‌کان بپارێزرێت و باردۆخی به‌سره‌ ئاسایبکاته‌وه‌ و ئه‌و هێزه‌ له‌و شاره‌ جێگیر بکرێت.
 
 هیزر ناوریت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند به‌ گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق مافی داوه‌ به‌ خۆپیشاندانی ئاشتیخوازیانه‌ و پاریزگاریکردنی ماڵ و سامانی گشتی و تایبه‌ت.
 
وتیشی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ توندی دژی هه‌ر ته‌وندو تیژیه‌که‌ ده‌رهه‌ق به‌ دبلۆماسیه‌کان ئه‌نجامبدرێت.
 
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئیدانه‌ی هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر کونسوڵخانه‌ی وڵاته‌که‌ی کرد و پاراستنی کونسوڵخانه‌که‌شی خسته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق.